Accessibility links

نرخی زێڕ بۆ زیاتر له‌ 1800 دۆلار بۆ ئۆنسێـک به‌رز ده‌بێته‌وه‌


نرخی زێڕ بۆ زیاتر له‌ 1800 دۆلار بۆ ئۆنسێـک به‌رز ده‌بێته‌وه‌
نرخی زێڕ بۆ زیاتر له‌ 1800 دۆلار بۆ ئۆنسێـک به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌کانی نیویۆرکدا زۆر به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 1801 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێـک.

نرخه‌که‌ی 50 دۆلاری دیکه‌ زیادیکرد پاش ئه‌وه‌ی بۆرسه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا دابه‌زین.

پاشـان له‌ سه‌وداکانی کڕین و فرۆشـتنی دوایـیدا بڕێـک نرخه‌که‌ی دابه‌زی.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ هه‌ر کاتێـک کێشه‌ی ئابوری ڕووبدات سه‌رمایه‌داران په‌نا بۆ زێڕ ده‌به‌ن.

XS
SM
MD
LG