ژنانی کورد له درێژایی مێژوودا که‌م و زۆر له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و خه‌باتی گه‌لی کوردا رۆڵی خۆی هه‌بوه، ئاخۆ ئه‌مرۆ له ناو پارت و رێکخراوه کوردیه‌کاندا چ رۆڵێکیان هه‌یه؟
خانم گوڵاڵه که‌مانگه‌ر چالاکی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌که‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت مێژوی خه‌باتی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کار و چالاکی سیاسیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به هۆێ ئه‌وه‌ی مه‌رامنامه‌که‌ی پێداگری له‌سه‌ر بوون و ئاماده بوونی ژنان کردوه وه‌کو هێزێک له ناو کۆمه‌ڵگادا و له به‌شی چواری به‌ندی 21 ئه‌و مه‌رامنامه‌شدا باس له‌وه ده‌کات ژنان له هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسی مافی هاو چه‌شنی پیاوانیان هه‌یه که دیاره ده‌بێته هۆێ ئه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان له کوردستان جیاوازیه‌کی هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. گوڵاله خانم ده‌شڵێت پاش شوڕشی گه‌لانی ئێران که هێزه کوردستانیه کان ده‌ستیان دا به خه‌باتێکی گشتگیر وه‌کو هێزێکی دژ به کۆماری ئیسلامی، له‌و کاته‌وه ڕواڵه‌تی بوونی ژن له پارت و رێکخراوه‌کاندا گۆڕا، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ژنیان وه‌کو هێزێکی چه‌کدار هاورده ناو گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:25 خوله‌كه