ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه به هۆێ کوژرانی گه‌نجێک له ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی له لایه‌ن گه‌نجێکی تره‌وه و بێ سه‌رو شوێنی ته‌رمی کوژراوه‌که، که‌س و کار‌و دانیشتوانی ناوچه‌که بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه ڕێگای هامڵتن که ڕێگایه‌کی بازرگانی سه‌ره‌کی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانه داخستوون.
عه‌بدولواحد گوانی فه‌رمانداری شاروچکه‌ی چۆمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به پێ ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه و دانپێنانی خودی بکوژه‌که وه یاخود تاوانباره‌که هۆکاره‌که ئابوری بوه که بیکوژی و ئۆتوموبیله‌که‌ی بفرۆشیت. گوانی ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئه‌رکی خۆی هه‌ستاوه به ده‌ستگیرکردنی تاوانباره‌که و هه‌ر وه‌ها ژنه‌که‌ی، خزمه‌کانی و خه‌ڵکی ناوچه‌که خۆپیشاندانیان نه‌کردوون به ڵام ڕێگایان گرتوون داوای ئه‌وه ده‌که‌ن بکوژه‌که بێده‌نه ده‌ستیان وه یاخود ده‌ست به جێ له سێداره بدرێت و ئه‌مه‌ش په‌ێوه‌ندی به یاساوه هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:21 خوله‌که