بازاڕه‌کانی دارایی ئاسیا و ئه‌وروپا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش زیاتر دابه‌زین به‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزی بێ پـێشینه‌ی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نیگه‌رانیـیه‌کان له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی قه‌رز له نێو وڵاتانی ئه‌وروپایی و هه‌روه‌ها به‌هۆی سـستی گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی.
بۆرسه‌ی نیکای ژاپـۆنی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ڕێژه‌ی 1.68% که‌متر داخرا، به‌ڵام باشـتر له‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌یدا بۆ زیاتر له 4% هاتبووه خوارێ. شـێـکه‌روان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له کڕیاران هاتبوون بۆ کڕینی سه‌همه‌کان له ده‌می هاتنه خواره‌وه‌یاندا. بۆرسه‌ی هانگ سنگی هۆنگ کۆنگیش له ده‌می داخسـتنیدا به ڕێژه‌ی 5.66% دابه‌زی و هاوکات بۆرسه‌ی KOSPI ی سیۆل بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له سـاڵێـکدا دابه‌زی.
بازاڕه‌کانی ئه‌وروپاش جارێـکی دیکه دابه‌زین پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له کاتی کردنه‌وه‌یاندا بڕێـک به‌رزبوونه‌وه. بازاڕی کڕین و فرۆشـتنی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌مه‌ریکاش به‌رزی و نزمی به‌خۆوه ده‌بینێت له‌و ده‌مه‌ی سه‌رمایه‌داران چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن تاوه‌کو بزانن بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا چ کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌بێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له واشنتن سـازی بکات.
ڕۆژی دووشه‌ممه له واڵ سـتریت ئه‌وه‌ی چالاکی بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌پـێوێت، S&P500 به ڕێژه‌ی 7% هاته خوارێ. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2008 وه. بۆرسه سه‌ره‌کیـیه‌کانیش له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا به ڕێژه‌ی 3 هه‌تا 5 دابه‌زین.
له لایه‌کی دیکه‌وه نرخی زێـڕ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی کاڵاکانی دیکه، له‌وانه نه‌وت هاتوونه‌ته خوارێ به‌هۆی مه‌ترسی سه‌رمایه‌داران له‌وه‌ی جارێـکی دیکه سـستی بکه‌وێته ناو بازاڕه‌کانه‌وه.