ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆرسه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زین له‌تاو درێژه‌کێشانی نیگه‌رانیـیه‌کان سه‌باره‌ت به لاوازی گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و سه‌باره‌ت به گرفته‌کانی بواری قه‌رزی ئه‌وروپا. به‌ڵام پـێشـووتر بۆرسه‌کانی هه‌رێمی ئاسیا به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینیبوو.
دابه‌زینی بۆرسه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا له پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆژی سێشه‌ممه بوو پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاندبوو که ڕاده‌ی ئێجگار نزمی قازانج یان سو‌و هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2013 هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌هێڵنه‌وه.
ڕاده‌ی نزمی قازانجی خه‌زێنه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا له پـێناو بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و ئاسـنکاری قه‌رزکردن و به‌رفراوانکردنی کارگوزاریـیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی بواری کار بۆ خه‌ڵـک دانراوه.
خه‌زێنه‌ی فیدراڵی ده‌ڵێت له‌به‌ر هێوربوونه‌وه‌ی ئابوری ئه‌م هه‌نگاویان کرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکاش نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ئاسـتی خاوی چاکبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابوری و بواره‌کانی کار له‌و ئاسته‌ی که پـێشـبینی بۆ کرابوو.
بڕیاره دواتر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی تێمۆثی گایثنه‌ر سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئابوری سـازبدات.