Accessibility links

نه‌جمه‌دین غوڵامی و چل ساڵ کاری هونه‌ری له‌ پێناوی کوردستان

  • Jani Diylan

نه‌جمه‌دین ( نه‌جمه‌ ) غوڵامی یه‌كێک له‌ هه‌ره‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوبانگه‌کانی کورده‌ که‌ فه‌ره‌تر له‌ 40 ساڵ به‌ خۆی و هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ پابه‌ند بوونه‌ به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان و بێ ووچان هونه‌ره‌که‌ی هاوکات و هاوده‌م بوه‌ له‌گه‌ڵ بۆنه‌ و رووداوه‌کاندا چ له‌ کاتی ته‌نگانه له‌ ده‌می هێڕش بردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ستپێکی ساڵی 1979 له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌‌ وه‌ یاخود له‌ خۆشی و ئاهه‌نگێڕانه‌کانی نه‌ورۆزدا. کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی بریاره‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو فؤاد نه‌راغی له‌ درێژایی مانگی شه‌ش و تا سه‌ره‌تای مانگی هه‌فت(7) چه‌ندین کۆنسیرت له‌ که‌نه‌دا و وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌رفه‌تمان زانی له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی وتو وێژێک ساز بده‌ێن سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌که‌یان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ ئه‌ڤیندارانی هونه‌ره‌که‌ی،‌ به‌و هیوایه‌ی کورده‌ دانیشتوه‌کانی که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌ڵه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و ئاماده‌ی کۆنسیرته‌کانیان بن و چێژ له‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌کانیان وه‌ر بگرن.

‌ ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG