Accessibility links

ئەڵمانیا: ئەو کەسە سوریـیەی بە گومانی پـلانی تێرۆرستی دەسـتگرکرا خۆی کوشت


کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن ئەو کەسە سوریـیەی چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر بە تاوانی پـلانی تێرۆرستی دەسـتگیرکرا، لە زیندان خۆی خنکاندووە.

ڕۆڵف جاکۆب بەرپـرسی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکانی هەرێمی سەکسۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند جابر ئەلبکر کە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە دەسـتگیرکرا لە زیندانی شاری لایبزیغ، بە کراسەکەی خۆی خنکاندووە.

بەپـێی دەزگاکانی ئاسایشی ئەڵمانیا جابر ئەلبکر کە تەمەنی 22 ساڵ بوو و ساڵێـک لەمەوبەر مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا وەرگرتبوو، سەدان گیلۆگرام لە کەرەستەی دروسـتکردنی بۆمبی لە ئەپارتمانەکەی دۆزراوەتەوە.

دەسەڵاتداران لە ڕۆژی شەممە فەرمانی دەسـتگیرکردنیان بۆ دەرکرد و شەوی یەکشەممە لە لایەن 3 پەنابەری سوری دیکە لە ئەپارتمانێـک ڕادەسـتی پـۆلیس کرا.

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن جابر پـێشتر چەند مانگێـک لە تورکیا بووە و کاتێـک لە کۆتایی مانگی هەشت گراوەتەوە، بڕێـکی زۆر دۆلاری پـێبووە. هێشتا نازانرێت ئایا پەیوەندی بە داعشەوە یان گروپی دیکە هەبووە یان نا.

ژمارەیەک لە کاربەدەسـتانی ئەڵمانیا ڕەخنە لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە دەگرن کە چۆن لە ژێر چاودێری تونددا نەبووە لە کاتێـکدا لەسەر تاوانێکی وەها گەورە دەسـتگیرکرابوو.

وەزیری ناخۆی ئەڵمانیا دەڵێت وڵاتەکەی لە کارەساتێـکی گەورەی هاوشێوەی ئەوەی برۆکسل یان ئەوانەی پاریس ڕزگاری بوو.

XS
SM
MD
LG