Accessibility links

کەسێـکی چەکدار هێرش دەکاتە سەر سینەمایەک لە ئەڵمانیا و هەواڵی برینداربوونی دەیان کەس هەیە

  • VOA News

پـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێت کەسێـکی چەکدار ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر سینەمای کینۆپـۆلیس و تەقەی لە خەڵکی کردووە، بەڵام لە ئێسـتادا ناتوانن هیچ وردەکاریـیەکی زیاتر ڕابگەیەنن.

خانم کرستینا کۆبەس گوتەبێژی پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کەسەکە خۆی کردووە بە سینەماکە و تەقەی لە خەڵکەکە کردووە.

بەپـێی میدیاکانی ئەڵمانیا مەزەندە دەکرێت لە نێوان 20 بۆ 50 کەس برینداربووبن.

دوایـین هەواڵ باس لەوە دەکەن لە لایەن پـۆلیسی ئەڵمانیاوە هێرشبەرەکە کوژراوە.

XS
SM
MD
LG