دادپرسانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن گومانیان هه‌یه هێرشه کوشنده‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر دوو سه‌ربازی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا له فڕۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرت له لایه‌ن توندڕه‌وانی ئیسلامییه‌وه ڕێکخرابێت.
گومانبار عارف ئوکای ته‌مه‌ن 21 ساڵانی کۆسۆڤی ته‌قه‌ی له پاسێک کرد که ئه‌ندامانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکای له فڕۆکه‌خانه‌که ده‌گواسته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌رده‌م دادوه‌ر له ئه‌ڵمانیا ئاماده بێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت به‌و هێرشه زۆر خه‌مناک و توڕه‌بووه.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیان و خێزانه‌کانیان ده‌ربڕی هاوکات گوتیشی حکومه‌ت کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ڕووداوه‌که ئاشکرا بکات.
شایانی باسه حکومه‌تی کۆسۆڤۆش ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کرد.