Accessibility links

وەزیری ئەڵمانیا: پێویستە لەسەر سیاسییەکانی تورکیا ڕێز لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان بگرن


وەزیری دادی ئەڵمانی هایکۆ ماس ڕەخنەی لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسە ئەڵمانیەکە گرت لەلایەن تورکیاوە و وتیشی سیاسییەکانی تورکیا دەبێت ڕێز لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان بگرن، ئەمەش لەناوەڕاستی ئەو دەنگۆیانەدا دێت کە دەڵێن لەوانەیە ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان سەردانی ئەڵمانیا بکات.

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسەکە لەلایەن تورکیاوە کاردانەوەی بەهێزی بەدوای خۆید هێنا لەوانەش کاردانەوەی ئەنجێلا مێرکڵ و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابریێل .

ماس یش وتی شانسی ئەوەی تورکیا بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە زۆر زیاتر قورستر دەبێت مەحاڵ دەبێت ئەگەر دەست نەگرێت بە بنەما سەرەکییەکانی ئەوروپاوە.

لە بەیاننامەکەشدا وتی " سەبارەت بە سەردانەکەی سیاسییەکانی تورکیا بۆ ئەڵمانیا ئەوە ئاشکرایە کە هەرکەس بیەوێت سوود لە ئازادی ڕادەڕبڕین ببینێت دەبێت پارێزگاری لە سەروەری یاسا و ئازادی ڕژنامەنووسان بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG