ئەڵمانیا باڵێۆزی تورکیای بانگهێشت کرد سەبارەت بەوەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی لە ئەنقەرە دەستگیرکراوە و وتی حکومەتی ئەڵمانیا ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بەزووترین کات پەیامنێرەکەی دی ڤیڵت ئازاد بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابرێل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا بە سەختترین کاتیدا دەڕوات لە سەردەمی نوێدا" ئەمەش دووەم لێدوانییەتی کە لەماوەی24 کاتژمێردا بیدات.
گابرێل وتیشی دەستوری ئەڵمانیا و تورکیاش پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان دەکەن و ناکرێت هیچ وڵاتێک کە بانگەشەی دیموکراسی دەکات و مافی مرۆڤ دەپارێزێت سیستمەکەی بەکار بێنێت بۆ دەستگرتنی ڕۆژنامەنووسان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز