Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: کۆتایی‌هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا لە بەرژەوەندی ڕووسیایە


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت دەستەبەرکردنی ئاگربەستێک بۆ جەنگی سوریا تەنها بە هاوکاری ڕووسیا دەکرێت، ئەو وڵاتەی کە هاوپەیمانی بەشار ئەسەدە و توانای بەسەر حکومەتەکەی ئەسەددا هەیە.

لەو بارەیەوە سیگمار گابرێل لە میانەی سەردانێکی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ وڵاتی ئوردن گوتی من بڕوام وایە کە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە بەرژەوەندی ڕووسیادایە.

دەشڵێت نابێت ڕووسیا چاوەڕوان بکات هەتا ئەو کاتەی حکومەتی سوریا هەست بکات بە هێندەی پێویست بەهێز بووە، چونکە ئەو کاتە ڕژێمی ئەسەد چیتر گوێ لە ڕووسیا ناگرێت و ئەو دەمە ئێرانی وەک تەنها هاوپەیمانی خۆی بەسە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە لە وتەکەیدا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سیگمار گابرێل گوتی وتووێژکردن بۆ چارەسەرکردنی سیاسی بۆ سوریا دەبێت ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا و هەرێمی بکرێت لەوانە بەرژەوەندیەکانی ئوردن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی کە دەبێت وڵاتانی ئەوروپا رۆڵێکی کارا بگێڕن لەبەر ئەوەی جەنگی سوریا ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر ئەو وڵاتە ئەوروپاییانە ، وەک مەسەلەی ڕووکردنی ملیۆنان کەس بەرەو ئەوروپا بۆ بەدەسـتهێنانی مافی پەنابەرێتی.

XS
SM
MD
LG