Accessibility links

دوو کەسی سوری و کەسێکی بە ڕەچەڵەک بۆسنی لە ئەڵمانیا دەسـتگیردەکرێن


داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند 2 کەسی سوری لە وڵاتەکەدا دەسـتگیرکراون بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپی بەرەی نوسرە و یەکێـکیان تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگی ئاڕاستەکراوە. هاوکات هێزەکانی پـۆلیس کەسێکی بە ڕەچەڵەک بۆسنیان لە هەرێمی بەفاریا دەستگیرکرد.

بەپـێی داواکاری گشتی بەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە پـۆلیس لە ناوچەی گیسن لە هەرێمی هیسن ئەو دوو سوریەیان دەسـتگیرکرد کە تەمەنیان 26 و 35 ساڵە. هەروەها ماڵی هەردووکیانیان پشـکنیوە.

هەردووکیان تۆمەتبارن بەوەی شەڕیان کردبوو بۆ بەرەی نووسرە، ئەوەی ئێستا ناوی بەرەی فەتح ئەلشامە. دەڵێن بەر لەوەی لە ساڵی 2013 بەرەو ئەڵمانیا بێن لە سوریا شەڕیان بۆ کردبوو.

هەرچەندە داواکاری گشتی ناویانی ئاشکرا نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند 35 ساڵەکەیان تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەشداری کردبوو لە ئیعدامکردنی 36 کەس کە فەرمانبەری سوری بوون.

لە لایەکی دیکە پـۆلیسی ئەڵمانیا لە ناوچەی نۆرنبێرگ فۆرت لە هەرێمی بافاریا ئیسلامیـیەکی توندڕەویان دەسـتگیرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی بە تێرۆرەوە. دەڵێن تەمەنی 33 ساڵە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی بۆسنە و هرسکە. داواکاری گشتی لە شاری میونیخ گوتی ئەم کەسە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی پشـتیوانیکردن لە گروپی جوند ئەلشام لە سوریا بە ڕێگەی دابینکردنی ئۆتۆمبیل و ماشێن بۆیان، هەروەها تاوانبارە بە پـێشێلکردنی یاسای چاودێری لەسەر چەک لە سوریا.

XS
SM
MD
LG