پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدان له ئاکامی که‌وتنه به‌سه‌رایه‌کی خه‌ڵـکی له ڤیسـتیڤاڵێـکی میوزیک گه‌یشته 19 کوژراو و به لایه‌نی که‌مه‌وه 340 بریندار.
ئه‌و تراجیدیایه له شـاری دویسبۆرگ له ڕۆژی شه‌ممه ڕوویدا له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی به کۆمه‌ڵ به تونێـلێـکدا به‌ره‌و ڤیسـتیڤاڵی خۆشه‌ویسـتی ڕه‌تده‌بوون.
شایه‌تحاڵه‌کان گوتوویانه پـۆلیس ده‌روازه‌ی خواروی تونێله‌که‌ی داخستبوو له‌و ده‌مه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بووبوو، به‌ڵام خه‌ڵـکی له ده‌روازه‌ی هاتنه ژوره‌وه به‌رده‌وام پاڵیان ده‌نا بۆ چوونه ژوره‌وه. ئه‌و کاره‌سـاته ڕوویدا له‌و کاته‌ی خه‌ڵـکی هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ربازبن.
هه‌رچه‌ندێـکه ڕێـکخه‌رانی ڤیسـتیڤاڵه‌که ڕێگه‌یان دا ئاهه‌نگه‌که به‌رده‌وامبێت له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی بـبێته مایه‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان سه‌ده‌ها هه‌زار له ئاماده‌بووان.
به‌ڵام له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێـکخه‌ری ڤیسـتیڤاڵه‌که ڕه‌ینه‌ر شاڵه‌ر گوتی ئه‌و ڤیسـتیڤاڵه وه‌ک ڕێزلێنانێـک بۆ کوژراوه‌کان چی دی به‌ڕێوه ناچێت.