ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هێزه‌کانی پۆلیس له نامبیا جانتایه‌کی دپلۆماسی گومانلێکراویان دۆزیـیه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌و گه‌شته‌ی هێڵی ئاسمانی به‌رلین له پایته‌ختی نامبیاوه بۆ میونخ دواخرا.
له‌و باره‌یه‌وه، لێپرسراوان ده‌ڵێن به هۆی بینینی ناوی جانته‌که له رێگه‌ی ئامێری بینینه‌وه له فرۆکه‌خانه‌ی ویندهۆک، بۆیان ئاشکرابوو که وایه‌ر به باتری و کاتژمێرێکه‌وه به‌سترابوون.
لێکۆڵه‌ره‌وان هێشتا هه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که بزانن ئایا ئه‌و جانتایه ده‌ته‌قیه‌وه یان نا. ئه‌وه‌ی شایانی باسه، به‌ر له‌وه‌ی جانتاکه بارکرێته نێو فرۆکه‌که دۆزرایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه هه‌موو جانتا و که‌لوپه‌لی بارکراوی نێو فرۆکه‌که دووباره پشکنرانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی رێگه به فرۆکه‌که بدرێت ده‌ست به گه‌شته‌که‌ی بۆ شاری میونخ بکات و ئه‌مرۆ فرۆکه‌که گه‌یشته جێ.
ئه‌م رووداوه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی ره‌وشی ئاسایشیان له نێو فرۆکه‌خانه‌کان و ویستگه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان له وڵات‌دا تۆکمه کرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له دژی هه‌واڵی متمانه‌پێکراو ی په‌یوه‌ست به شیانی ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی پلان بۆ داڕێژراو که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌ڵمانیادا ئه‌نجام بدرێن.