لە نێو بازاڕێـکی شاری میونخ (میونشن) ی ئەڵمانیا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەقە کراوە و بەپـێی پـۆلیس ئەوەی هەتا ئێستا زانراوە چەند کەسێـک کوژراون و 10 کەسی دیکە برینداربوون.
هێزەکانی پـۆلیس بە پەلە گەیشتوونەتە ناوچەکە و مۆڵەکەیان گەمارۆداوە کە بە ئۆلمپیا بازاڕ ناسراوە.
گەواهیدەران دەڵێن هێرشبەرەکە لە لای مۆڵەکە تەقەی لە خەڵکی کردووە و پاشان بەرەو وێستگەیەکی میترۆی نزیک شوێنەکە هەڵاتووە.
پـۆلیس لە ڕاگەیاندنێـکدا داوای لە خەڵکی کرد لە ناوچەکە دوربکەونەوە.
هاوکات ڕۆژنامەی دێچە دی ئەی ئەڵمانی لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ژمارەیەکی زۆر خەڵک کوژراون کە مەزەندە دەکرێت لە 15 کەس زیاتربن.