Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێـکی گەورە لە دژی گروپێـکی سەلەفی ئەنجام دەدات


سەدان پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە بەشداریـیان کرد لە هەڵمەتێـکی گەورە بۆ سەر گروپـێـکی سەلەفی کە نزیکەی 140 گەنجیان لە ئەڵمانیا فریوداوە و کردوویانن بە داعش.

کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن لە میانەی هەڵمەتەکە 190 ئۆفیس و ئەپارتمانی سەر بە گروپی سەلەفی "الدين الحق" لە بەرلینی پایتەخت و 10 هەرێمی وڵاتەکە پشـکنیوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت هەرچەندە ئەم گروپە خەڵکیان کردووە بە داعش و ڕەوانەی سوریا و عێراقیان کردوون، بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان بەردەست نەکەوتووە کە نیشانی بدات بە نیازی هێرشی تێرۆرستی بووبن لە وڵاتەکەدا.

تۆماس دی مێزیر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە گوتی ئەم گروپە هانی خەڵکی داوە بۆ ڕق و کینە، بەمەش دەسـتوری وڵاتەکەی پـێشێلکردووە. گوتیشی ئەڵمانیا وڵاتێـکی دیموکراتی ڕاستەقینەیە و ئیسلامی توندڕەو لە کۆمەڵگای ئەڵمانی جێگەی نابێتەوە.

باسی لەوەش کرد گروپەکە بە دابەشکردنی قورئان لەسەر جادەکان بەسەر گەنجان دەسـتیپـێدەکرد، بەڵام دواتر گەنجەکانی بەرەو توندڕەوی دەبرد.

XS
SM
MD
LG