Accessibility links

سێ کەس لە ئەڵمانیا دەسـتگیردەکرێن بە تاوانی ڕەوانەکردنی پارە بۆ داعش


کاربەدەسـتانی ئەڵمانیا دەڵێن 3 گەنجیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی ناردنی پارە بۆ ئەندامانی داعش و هەروەها پـلاندان بۆ شەڕکردن بۆیان.

داواکاری گشتی شتوتگارت بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت 3 کەسەکە یەکێـکیان ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە و تەمەنی 25 سـاڵە و دووانەکەی دیکەیان تورکن و یەکێـکیان تەمەنی 25 سـاڵە و ئەوی دیکەیان 20 سـاڵ. گوتیشی هەرسێـکیان لە شاری ئوولم لە باشوری وڵاتەکە دەسـتگیرکراون بە تۆمەتی کۆمەکی تێرۆرستان.

داواکاری گشتی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیانـنامەکەیدا گوتیشی دەسەڵاتداران ڕێگەیان لەو 3 کەسە گرتووە ئەڵمانیا جێبهێڵن تاوەکو نەچنە نێو داعش و مەشقیان پـێبکرێت. پاشان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەم 3 کەسە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پارەیان بۆ ئەندامانی داعش ناردووە.

دادوەر لە ڕۆژی دووشەممەوە فەرمانی کردووە لەسەر ئەم تۆمەتانە ئەم سیانە لە زینداندا بهێڵرێنەوە.

XS
SM
MD
LG