Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێـک بە گومانی پەیوەندی بە هێرشەکانی پاریس دەسـتگیردەکات

  • VOA News

کاربەدەسـتان لە ئەڵمانیا دەڵێن پـۆلیس کەسێـکی جەزائیری دەسـتگیرکردووە لە ناوەندێـکی وەرگرتنی پەنابەران بە گومانی پەیوەندی بە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی سەر پاریس.

کەسەکە ڕۆژی دووشەممە لە شارۆچکەی ئارنزبێرگ لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەسـتگیرکراوە و ئێسـتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت لەسەر ئەو قسانەی پـێش چەند ڕۆژێـک لە هێرشەکان کردبوونی. دەڵێن بە پەنابەرانی سوری گوتووە "ڕاوەستن ببینن چ ترس و لەرزێک لە نێو خەڵکی پایتەختی فەڕەنسا بڵاودەبێتەوە." قسەش هەیە دەڵێن باسی بۆمبیشی کردووە.

فێرنەر وۆڵف داواکاری گشـتی لە ئارنزبێرگ گوتی ئێسـتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت تاوەکو بزانن ئەو قسانەی چۆن کردووە.

ڕاڵف جەیگەر وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆرد ڕاین ڤەستفالیا ئەویش گوتی دەیانەوێت بزانن ئایا پەیوەندی بە هێرشەکانەوە هەبووە یان نا و یاخود پـێشتر زانیاری لەسەر هەبووە.

سەبارەت بە مەترسی ئاسایشی لە ئەڵمانیا گوتی هیچ شتێـک نیـیە بیسەلمێنێت نەخشە بۆ هێرشکردن دانرابێت چ لە هەرێمەکەی یان لە تەواوی ئەڵماینا. گوتیشی دەزگا بەرپـرسەکان زۆر بە باشی چاودێری ئەو سەلەفی و جیهادیـیە ئەڵمانیانە دەکەن کە لە عێراق و سوریا بوون. ئاماژە بۆ ئەوە کرد 50 کەس لەوانەی گەڕاونەتەوە ناسراون.

XS
SM
MD
LG