Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا ئیمامی مزگەوتێـکی سەر بە داعش لە بەرلین دەسـتگیردەکات


بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێن بە تۆمەتی تیرۆریزم ، ئیمامێکی ڕووسی تەمەن 30 ساڵیان دەستگیرکردووە و دەڵێن گوایە ئەم ئیمامە لە ڕێی ماڵپەڕی ئینتەرنێتەوە هەوڵی راکێشانی خەڵکی بۆ داعش داوە و ویستوویەتی کۆمەکیان بۆ کۆبکاتەوە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئامیرو کەرەستە بۆ ئەوەی بۆ سوریایان ڕەوانە بکات.

لەم باریەوە ڕۆژی پـێنجشەممە پۆلیسی ئەڵمانیا گوتی ئیمام حاجی موراد کە خەڵکی کۆماری داغستانی ڕووسیایە، شەوی چوارشەممە بە فەرمانی داواکاری گشتی ئەڵمانی دەستگیرکرا. ناوبراو کە نازناوی مورادی لە خۆی ناوە ، ئیمامی مزگەوتێک بووە لە ناوجەرگەی بەرلین.

بە گوێرەی یاساکانی پاراستنی تایبەتمەندی کەسایەتی ، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانی ناوی سیانی ئیمامەکەیان ئاشکرا نەکرد.

XS
SM
MD
LG