Accessibility links

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هەڕەشەکانی سەر ڕۆژئاوای وڵاتەکەی بە داعشەوە دەبەستێتەوە


تۆماس دی مازیێر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند پۆلیسی وڵاتەکەی هەوڵی هێرشێکی تیرۆریستیان پوچەڵکردۆتەوە لە سەنتەرێکی بازرگانی لە شاری ئیسن کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەوە و هەڕەشەکە دەبەستێتەوە بە داعشەوە.

شایەنی باسە ئەڵمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە دوای ئەوەی توندڕەوەکان چەند هێرشێکیان کردە سەر فەڕەنسا و بەلجیکا و هەروەها دوای ئەو هێرشەی مانگی دوازدەی ساڵی پێشوو کە کرایە سەر بەرلین و لە ئەنجامدا 12کەس کوژران و چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر هێرشەکان ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە پۆلیس یەکێک لە گەورەترین سەنتەرەکانی بازرگانی ئەڵمانیای داخست دوای ئەوەی سەرچاوەکانی ئاسایش هۆشیارییان دا لەسەر بوونی هەڕەشەیەکی تیرۆریستی و پۆلیس لێپێچینەوەی لەگەڵ دوو پیاودا کرد کە پەیوەندییان بە هەڕەشەکەوە هەبوو.

دی مازیێر وتی ڕێگەمان لە هێرشەکە گرت و کەسێکی سەر بە داعش سەرپەرشتی هەوڵی هێرشەکەی کردبوو.

وتیشی " فەرمان هەن لەلایەن کەسێکەوە کە لە ئەڵمانیاوە سەردانی سوریای کردبوو، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە پەیوەندییەکە بەهێزە، باشبوو دەسەڵاتدارانی فیدراڵی و هەرێمی وریابوون."

هەروەها لەلای خۆشیانەوە پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند لێپرسینەوە لە گەنجێک دەکەن تەمەنی لە سەرەتای بیستەکاندایە دوای ئەوەی لە شارۆچکەی ئوفنبورجی نزیک سنوری فەڕەنسا دەستگیریان کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG