Accessibility links

ئەڵمانیا سەربازێکی پـێشووی عێراق بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

دەسەڵاتدارانی دادوەری ئەڵمانیا سەربازێـکی پـێشووی لەشکری عێراقیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد پاش ئەوەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا کەلە سەری دوو چەکداری داعشی سەربڕاوی بە دەسـتی خۆی بەرزکردووەتەوە.

داواکاری فیدراڵی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند ڕامی ک. تەمەن 27 ساڵ لەو دەمەی لە لەشکری عێراق بووە لە ساڵی 2015 ، پاش شەڕێـک لە باکوری بەغدا کەلەی سەری دوو چەکداری سەربڕاوی داعشی لە قژەوە بەرزکردووەتەوە و وێنەیان گرتووە و پاشان چووە لەسەر تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە.

هێشتا ڕوون نیـیە چۆن ئەم کەسە گەیشتووەتە ئەڵمانیا و چۆن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەسـتیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵی.

XS
SM
MD
LG