Accessibility links

ئەڵمانیا گومانبارێکی تێرۆریست دەستگیر دەکات


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کەسێکی سوریایی تەمەن 23 ساڵ دەستگیر دەکەن بە گومانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیدا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ئەم گومانبارە لە ناو سوریادا شان بە شانی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕی کردووە.

دادپارێزانی فێدراڵی لە ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندنێکیاندا دەڵێن "عیماد"زوویەکی ئەمڕۆ هەینی لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکراوە.

ناوی دووهەمی عیماد بڵاو نەکراوەتەوە بەهۆی یاساکانی تایبەتمەندێتییەوە لە ئەڵمانیا، وە بە ئەندامێتی لە دەوڵەتی ئیسلامیدا گوناهبارکراوە و وەک دەگوترێت لە ساڵی 2013 ەوە بۆتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە و بە چەندان شێوە بەشداری لە جموجۆڵەکانی تێرۆریستاندا کردووە.

دادپارێزان باسیان لەوە نەکردووە کەی ئەم گومانبارە گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا و یانیش چۆن بووەتە جێی سەرنجی دەسەڵاتداران.

XS
SM
MD
LG