باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا جیمس جێفری له شاری به‌سره ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی له عێراق له کۆتایی ساڵی 2011 بکشێنته‌وه. سه‌باره‌ت به پابه‌ند بوونی ئه‌مه‌ریکا به ده‌رچوون له عێراق و ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی که‌وا عێراق له دوای 2011 وه پێویستی به هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نییه، جه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی ستونی هاوبه‌شی هێزه‌کانی عێراقی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاو‌کارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێستا باری ئه‌منی عێراق به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی گرێ نه‌دراوه، چونکه هێزی ئه‌منی عێراقی یه‌کجار زۆره‌و زۆر باش ئاماده‌یه.
جه‌نه‌راڵ بابه‌کر زێباری گوتیشی له به‌ربه‌ره‌کانی کردنی تیرۆریسته‌کاندا ئێمه پێویستمان به ئیستخباراتێکی به‌هێز و هاوکاری خه‌ڵک گه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:57 خوله‌كه.