جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق داوای له تورکیا و ئێران کرد ڕابوه‌سـتن له بۆردومانکردنی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که له ئاکامیدا خه‌ڵـکی سیڤیل و بێ تاوان بوونه‌ته قوربانی.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی وتاره‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک هه‌روه‌ها داوای له تورکیا و ئێران کرد به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی و دیالۆگ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها داواشی له وڵاتان کرد هه‌موو ڕێـگه‌کانی هاوکاری له بواری سه‌رمایه‌گوزاری له‌گه‌ڵ عێراقدا بکه‌نه‌وه. گوتیشی عێراق له پاش ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی وا ئێسـتا به‌هێزیـیه‌که‌ی خۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. گوتیشی وڵاته‌که‌ی کار له‌سه‌ر یاسای پاراسـتنی کارگوزاران و سه‌رمایه‌کانیان ده‌کات.