Accessibility links

ڕۆکێتێک لە غەززەوە بەسەر شارێک لە باشوری ئیسرائیل بەردەبێتەوە

  • VOA News

لەشکری ئیسرائیل دەڵێت مۆشەکێک کە لە کەرتی غەززەوە هەڵدرابوو بەسەر شەقامێـک لە شاری سدیرۆت بەربۆتەوە.

هەرچەندێکە هیچ کەسێک بریندارنەبووە بەڵام ئەوە ڕووداوێکی بەدەگمەنە کەوا مۆشەکێک لە سیستەمی بەرگری موشەکی ئیسرائیل دەربازبێت. تەنها چەند موشەکێک بەسەر ئەو شارە بەربۆتەوە لەوەتای کۆتاییهێنان بە شەڕی 50 ڕۆژ لە نێوان ئیسرائیل و میلیشیاکانی غەززە لەوەتای هاوینی ساڵی 2014 وە.

جێی ئاماژە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە لێـیدا بەر لەوەی مۆشەکەکە لە نزیک قوتابخانەیەک بەربێتەوە.

لەشکری ئیسرائیلی وەکو پـێشتر وەڵامی هێرشی موشەکی دەداتەوە و میلیشیاکانی حەماس لە کەرتی غەزە بەرپرسیاردەکات لە بەرامبەر هەموو موشەکەکانی کە لەناوچەکەیانەوە دەهاوێژرێن.

جێی باسە لەوەتای شەڕی ساڵی 2014 وە ، ئاگربەست لە نێوان هەردوو لا کاریپێکراوە بەڵام میلیشیاکانی کەرتی غەززە تاوناتاوێک هێرشی موشەکی لە دژ ئیسرائیل ئەنجامدەدەن.

XS
SM
MD
LG