Accessibility links

وەزیری قەتەر: مەترسی هەیە غەزە بە هاسانی ببێتە سەکۆیەکی موشەک هاویشتن بۆ داعش


ئەندامێکی حەماس بە پشتێندەی تەقینەوە و کتێبی قوڕئان

ئەندامێکی حەماس بە پشتێندەی تەقینەوە و کتێبی قوڕئان

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست وەزیری دەرەوەی قەتەر مەحمود بین عەبدوڵڕەحمان ئەل-تانی لە وتووێژێک لە دۆحا ڕۆژی شەمە گوتی کە گەمارۆی سەپێندراو بۆ سەر سنوورەکانی غەزە لە لایەن ئیسڕایل و میسرەوە وای کرد هەریمەکە ببیت بە "بەندیخانەیەکی سەرئاواڵا".

ناوبراو بە ئاژانسی پەیامنێری ڕوێتیرزی گوت: " ئەگەر ئێمە ئەو سنوورانە ئاوا بە جێ بهێڵین، کەسانی داعش دەتوانن بە ئاسانی خەڵک بەرن بۆ نێو ڕیزەکانی خۆیان. ئەوان بە هاسانی دەتوانن کرداران لە ئەو شوێنەڕا دەست پێبکەن. هەروەها غەزە دەتوانێت ببێتە شوێنێک بۆ توندڕەوی و تێرۆرسم. هەر بۆیەشە پێویستە ئێمە کۆتایی بە ئەم مەسەلەیە بهێنین."

خەڵکی غەزە بە هۆی دابڕین لە کاری بازرگانی، نزیکەی ٢ ملیۆن کەس لە هەژاری دا دەژین و لە گەڵ دۆزینەوەی کار بەربەرەکانی دەکەن. ئیسڕایل و میسر تاوان دەخەنە سەر حەماس کە بۆتە گرووپێکی تێرۆرستی و لە دۆخی نالەباری غەزە بۆ مەبەستی سیاسی کەڵکی لێوەردەگریت، هەڵبەت ئەو گرووپە ئەمە بەڕاست نازانێت.

قەتەر هیچ پەیوەندێکی دیپڵۆماتی لگەڵ ئیسڕایل نیە و پێوەندێکانی لە گەڵ میسر تووشی گرژی بووە، کە میسر لە وەتا ڕوخانی سەرۆکی میسر محەمەد موڕسی لە ٢٠١٣ەوە بەشی زۆری سنوورکەانی لە گەڵ کەرتی غەزە داخستووە.

دۆحا مووچەی کرێکارانی بەشی کەرتی گشتی غەزەی دابین کردوە و خانووی نوێی بۆ فەلەستینییەکان لە دوای شەری ٢٠١٤ لە گەڵ ئیسڕایل سازکردوون.

XS
SM
MD
LG