وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت کۆریای باشور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێـکی کۆریای باکور بداته‌وه، وه‌لێ ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات مسۆگه‌ری بکات شتێـکی وه‌ها ڕوو نه‌دات.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ژاپـۆندا، که دووه‌م وڵاته سه‌ردانی بکات له‌و گه‌شته‌ی بۆ سێ وڵاتی ئاسـیادا. بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و سیۆل بڕوات.
به‌ڕێز گه‌یتس کاتێـک پـرسیاری لێـکرا ئایا ئه‌مه‌ریکا هێرشی ئاسـمانی کۆریای باشور بۆ سه‌ر باکور ڕه‌تده‌کاته‌وه، ئه‌و له وه‌ڵامدا گوتی هه‌موو وڵاتێـک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له خۆی بکات له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێـکی به‌بێ هۆ. گوتیشی سه‌نگی وتووێژه‌کانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له چین و ژاپـۆن بۆ ئه‌وه بووه که نه‌هێڵن ئازراندنێـکی دیکه ڕووبداته‌وه.
له‌وه‌تای له مانگی یازده‌وه کۆریای باکور تۆپـبارانی دورگه‌ی یۆنگپـیۆنگی کۆریای باشوری کردووه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له ژاپـۆن ده‌کات ڕۆڵێـکی زیاتر بـبینێت له به‌رگریکردن له کۆریای باشور. وه‌زیری به‌رگری ژاپـۆن تۆشیمی کیتازاوا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سیۆل بوو به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به دوو ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هاوکاری له‌شـکری که ده‌بنه یه‌که‌مین ڕێـکه‌وتن له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌وه‌تای کۆتایی هاتنی داگیرکردنی ژاپـۆن بۆ کۆریا له 1945 دا.