وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که واده‌ی پـۆسته‌که‌ی ته‌واو بووه، به سه‌ردانێکی پێشوه‌خت رانه‌گه‌یه‌ندراو بۆ ماڵئاوایی‌کردن وا گه‌یشتووه‌ته ئه‌فغانستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس گه‌یشته کابولی پایته‌خت و پێشبینی ده‌کرێت له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌فغانی کۆبـبێته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکای له‌و وڵاته‌دا بکات.
له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌مڕۆدا له کۆنفرانسێکی په‌یوه‌ست به ئاسایش له سه‌نگاپور، به‌ڕێز گه‌یتس گوتی ڕه‌نگه له ماوه‌ی ساڵێکدا وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی تاڵیبان ئه‌نجام بدرێت.
هاوکات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتیشی ئه‌م وتووێژه ده‌رئه‌نجامی پێشڕه‌وی هێزه‌کانی ناتۆ له به‌ره‌کانی جه‌نگ له ئه‌فغانستاندا ده‌بێت، ئه‌وه‌ی فشاری خستووه‌ته سه‌ر یاخیبوان.
هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ئه‌گه‌ر هاوبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی درێژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانی به‌ده‌ستیان هێناوه بدات، ئه‌وا پاشان شیانی وتووێژی سیاسی و ئاشتبوونه‌وه ره‌نگه هێنده کاریگه‌ر بێت هه‌ندێـک هیوای پێشڕه‌وی به دوای خۆیدا بهێنیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێز گه‌یتس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد ئه‌گه‌ر تاڵیبان هه‌ر ڕۆلێکی له ئایندی ئه‌فغانستاندا هه‌بێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ قاعیده‌دا ببڕیت و هه‌موو چه‌که‌کانی ته‌سلیم بکات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مانگی داهاتوو وه‌ک واده‌ی ده‌ستپێکردنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانستان دیاری کردووه. بڕیاره هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 به‌رپرسیارێتی ئاسایشی وڵات بده‌نه ده‌ستی خودی هێزه‌کانی ئه‌فغانی.