Accessibility links

گه‌لاوێژ حوسه‌ێنی:له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هۆی له‌ت له‌ت بونی حیزبه‌کان خودی ژنانیش له‌ت له‌ت بونه

  • Jani Diylan

دوه‌مین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌لات له‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ شاری ستۆکهۆڵم له‌ وڵاتی سوید ده‌ست به‌ کاره‌کانی کرد و کۆمه‌ڵێک بابه‌ت تایبه‌ت به‌ ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شرۆڤه‌یان له‌ سه‌ر کراوه‌.

‌ گه‌لاوێژ حوسه‌ێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری دوه‌مین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵات له‌ سوید له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م کۆنفرانسه‌ تاێبه‌ت به‌ ژنانی کوردستانی ئێرانه‌ که‌ به‌رده‌وامی کۆنفرانسی ساڵی رابوردوه‌ له‌ شاری سڵێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ بواره‌ جۆرا و جۆره‌کاندا له‌ پێنج په‌نه‌ڵ وه‌ یاخود کۆردا باس و گفت و گۆیه‌کی زۆر زۆر به‌ نرخ کراوه‌ و ثێشوازیه‌کی زۆری لێکراوه‌. گلاوێژ خانم ده‌ڵێت خاڵێکی تریش که‌ گرنگه‌ ته‌نیا ژن نه‌بوون به‌ڵکۆ پیاوانێکی زۆریش که‌ ئازادی خوازن و وه‌ بۆ پرسی ژن هه‌ڵسوڕاون و هه‌وڵیان داوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌یان کردون ئه‌وانیش له‌ په‌نه‌له‌کاندا به‌شداریان کردون.

‌ ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:52 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG