موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له سـاڵی 1969 دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له پاش ڕووخاندنی حوکمڕانی پاشـای لیبیا شـا ئدریس له میانه‌ی کوده‌تایه‌کی له‌شـکریدا.
له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی حوکمڕانی کاتی لیبیا ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕووخاند و چوونه ناو باره‌گاکه‌یه‌وه له ته‌رابلوسی پایته‌خت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دوێنێ کاتێـک سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـاری سرتی جێـگه‌ی له دایکبوونی قه‌زافیدا گرت ئه‌م ڕابه‌ره‌ی پـێشــووی لیبیا کوژرا. شـاری سـرت دوا مۆڵگه‌ی لایه‌نگرانی قه‌زافی بوو.
کۆلۆنێل قه‌زافی به ڕه‌فتاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ناوبانگی ده‌رکردبوو و به شێوازی جلوبه‌رگ و به پـۆشینی پـێسـتی ئاژه‌ڵ و پاسه‌وانه‌کانی که گشتیان ژن بوون به ناوبانگ بوو.
سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆناڵد ڕیگن قه‌زافی ناونابوو سه‌گه شێته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هاوکات لێـدوانه سیاسیـیه مشـتومڕ له ئامێزه‌کانی قه‌زافی مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشـان بوون.
قه‌زافی پـشـتیوانی له ژماره‌یه‌ک بزوتنه‌وه‌ی شـۆڕشگێڕی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کردبوو، وه‌ک شۆڕشه‌کانی چاد و ئێران.