Accessibility links

وەزیرەکانی دەرەوەی کۆمەلەی حەوت هەوڵدەدەن ڕوسیا ڕازی بکەن دەستبەرداری ئەسەد ببێت


ئەمڕۆ وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی لە ئیتاڵیا کۆبوونەوە و هەوڵیاندا فشار بخەنە سەر ڕوسیا پەیوەندییەکانی خۆی بپچڕێنێت لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددا

شایەنی باسە لە گۆڕانکارییەکی ستراتیژیدا واشنتن هەفتەی پێشوو هێرشێکی موشەکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا وەکو وەڵامێک بۆ ئەوەی کە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی دەڵێن حکومەتەکەی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و دەیان کەس کوژراون.

سەرۆک ترامپ پێشتر ئارەزووی لە دەست تێوەردان نەبوو دژی بەشار ئەسەد بەڵام هێرشەکەی هەفتەی پێشوو وای کرد کە ئێستا ئامادەبێت بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی توندتری هەبێت لەگەڵ ڕوسیادا وەک لەوەی پێشبێنی دەکرا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش باسی لە هێرشەکە کرد و وتی یارییەکەی گۆڕیوە و پشتیوانی کردنی سوریاش لەلایەن ڕوسیاوە ناوبانگی ڕوسیا تێکدەدات و هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەتوانرێت سزا بخرێتە سەر مۆسکۆ ئەگەر هاتوو ئاڕاستەکەی نەگۆڕێت.

وا بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی شاری لوکا لە هەرێمی توسکانیا لە ئیتاڵیا لەگەڵ هاوتا ئیتاڵی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و بەریتانی و ژاپۆنی و کەنەدیەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ڕۆژی سێشەممە بەرەو مۆسکۆ بەڕێ بکەوێت.

جۆنسن دوای چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ تیلەرسندا وتتی ئەوەی دەمانەوێت بە ڕوونی بە تیلەرسنی بڵێین وەکوو ڕۆژئاوا و بەریتانیا و هەموو هاوپەیمانان تاکوو بە ڕوسەکانی بڵێت ئەوەیە بڵێت " ئەمە هەڵبژاردنەکەی بەردەمتانە" لەگەڵ ئەسەددا بمێننەوە لەگەڵ ئەو تاوانبارەدا بمێننەوە یاخود لەگەڵ ئێمەدا کار بکەن تاکوو چارەسەرێکی باشتر دەدۆزینەوە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG