ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان که به G-8 ناسراون ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له دووه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سـاڵانه‌ی ئابوریان سه‌نگیـیان خسته سه‌ر ئابوریـیه پـڕ گیروگرفته‌که‌ی ئه‌وروپا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما که میوانداری کۆبوونه‌وه‌که له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له کامپ ده‌یڤیدی نزیک واشنتنی پایته‌خت ده‌کات، گوشـار ده‌خاته سه‌ر ڕێبه‌رانی دیکه‌ی وڵاتانی G8 که بریتین له (به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسـا، ئیتالیا، ژاپـۆن، که‌نه‌دا و ڕووسیا)، بیر له کارنامه‌یه‌کی بنیادنه‌ر بکه‌نه‌وه له‌و ده‌مه‌ی تاووتوێی چۆنێتی چاره‌سه‌ره‌کردنی قه‌یرانی قه‌رزه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌ی یورۆ.
سه‌رۆک ئۆباما له ده‌سـتپــێـکی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆدا گوتی پـێویسته کۆمه‌ڵه‌که به دوای ڕێگه‌یه‌کدا بگه‌ڕێت بۆ هاوسه‌نگیکردن له نێوان گه‌شه‌پـێدان و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌که وتووێژ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و مه‌سه‌له‌ی سوریا و کۆریا باکور کراون.