دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت شاندی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هیچ پڕۆژه‌یه‌کیان پێنه‌بووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق. له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فوئاد ده‌شڵیت بارودۆخه‌که‌ی عێراق به سه‌ختیدا ڕه‌ت ده‌بێت له پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نوێ هاتونه‌ته ئاراوه یه‌ک له‌وانه ئه‌و گرفته ده‌ستوریه‌ی دروست بوه که ئێستا حکومه‌ت هه‌یه له عێراقدا به‌ڵام په‌رله‌مان نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:39 خوله‌كه.