دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یه تێڕوانینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رکرده‌کانی خه‌ڵکی کوردسـتان ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسـتا له عێراقدا هه‌یه ڕوونبکاته‌وه بۆ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و هه‌روه‌ها له کۆنگرس و کۆشـکی سـپـیش. ده‌شڵێت بابه‌تی دیکه‌ش باس ده‌کرێت له‌وانه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر کوردسـتان و عێراق به گشتی چۆن ده‌بێت له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق.
پاشـان دکتۆر فوئاد حسێن ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌ڵێت لایه‌نی کوردی وه‌کو هه‌موو کاتێـک هه‌وڵ ده‌دات به‌شێـک بێت له چاره‌سه‌ر و به باشی ده‌زانێت نوێنه‌ری هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراق به‌شـداربن له حکومه‌تی ئاینده‌ی وڵاته‌که‌دا. پاشان ده‌ڵێت پـێویسته شێوازی دانوسـتاندن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بگۆڕدرێت له مه‌سه‌له‌ی کێ بـبێته سه‌رۆک وه‌زیر بۆ دانانی به‌رنامه و کاری حکومه‌تی ئاینده و ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:42 خوله‌كه.