کوفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا ڕایگه‌یاندووه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا قایل بووه به کشاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌و شوێنانه‌ی وڵاته‌که‌دا که یاخیبوونی تیادایه و بڕیاریشه تا ڕۆژی 10 ی ئه‌م مانگه کشاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ته‌واو بێت.
فوئاد عه‌لیکۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کوردی سوریا بنکه له قامیشلو ده‌ڵێت پێی وایه ده‌شێت سه‌رۆکی سوریا به فشاری ڕوسیا ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت و پێشتریش په‌یمانی زۆری له‌و شێوه‌یه‌ی داوه وه‌ک ئه‌و په‌یمانانه‌ی به کۆمکاری عه‌ره‌بی دا و هیچیانی جێبه‌جێنه‌کرد، هه‌ر بۆیه وه‌ک به‌ڕێز عه‌لیکۆ ده‌ڵێت ئێستاش له‌و بڕوایه‌دا نییه سه‌رۆکی سوریا وابه‌سته‌ی په‌یمانه‌که‌ی بێت بۆ کوفی ئه‌نان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، فوئاد عه‌لیکۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک گۆڕانکاری له هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا هاتوونه‌ته ئاراوه و ئه‌مه‌ش ده‌شێت وا‌بکات هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی کوردی سوریا بگه‌ڕێنه‌وه ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.