فه‌رزه‌ند شێرکۆ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و به دووری نازانێت له ئاکامی ئه‌و ناکۆکیه‌ی له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌ن بۆ دیاریکردنی یه‌کێک له کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، که‌سی سێهه‌م بێته ئاراوه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی دووهه‌زارو پێنج‌دا ڕویداوه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه فه‌رزه‌ند شێرکۆ باسیش له‌وه ده‌کات فاکته‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه له پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراقدا زۆر به‌هێز ده‌بێت و ده‌شڵێت به پێجه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی دوو هه‌زار و پێنجه‌وه که وایکرد عێراق به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات ببێته یه‌که‌م وڵاتی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ڕۆی تا ببێته نمونه‌یه‌کی لوبنانی واته هاوشێوه‌ی دروستکردنی سیاسه‌ت له لوبناندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:59 خوله‌كه.