Accessibility links

فریاد ڕه‌واندوزی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق نایه‌وێت جارێکی تر حکومه‌ت له‌ ده‌ستی پارتی ده‌عوه‌دا بێت

  • Balen Salih

فریاد ڕه‌واندوزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق

فریاد ڕه‌واندوزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق

فریاد ڕه‌واندوزی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق نایه‌وێت جارێکی تر حکومه‌ت له‌ ده‌ستی پارتی ده‌عوه‌دا بێت

فریاد ڕه‌واندوزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به‌ڵێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌کانی عێراق مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیرییه‌ ، به‌ڵام کێشه‌ی تری قوڵتریش هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا، له‌وانه‌ هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراق نایه‌وێت جارێکی تر حکومه‌ت له‌ ده‌ستی پارتی ده‌عوه‌ و نوری ئه‌لمالیکیدا بێت.

له‌ میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌واندوزی ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیـیه‌ مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری بێت بۆ لایه‌نێکی تر، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ بۆ که‌سایه‌تیه‌کی تری ناو پارتی ده‌عوه‌ی خۆی واز له‌ پۆسته‌که‌ی بێنێت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:27 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG