فریاد ڕه‌واندوزی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی نوێی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که‌ی یه‌کێتی گۆڕانی گه‌وره‌ی له پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتیدا هێنایه ئارا له‌وانه هه‌ڵبژاردنی نۆ که‌س له خانمان بۆ سه‌رکردایه‌تی و پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی ناوه‌ندی له ناو یه‌کێتیدا که ئه‌رکه‌کانی وه‌ک په‌رله‌مانێک وایه له‌ناو ڕێکخراوه‌که‌دا.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌واندوزی باس له‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌م کۆنفرانسه‌ی یه‌کێتی نه‌یتوانیوه هه‌موو کێشه‌کانی ناو ڕێکخراوه‌که چاره‌سه‌ر بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.