ده‌مڕاستی پێشوی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، پێیوایه لیستی ئه‌لعیراقیه ئه‌و گه‌رم و گوڕییه‌ی پێشتری له کزی دابێت بۆ مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت و پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیریی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ بۆنه‌دا ئه‌ندامانیان داوای پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، فریاد ڕه‌واندوزی باسیش له‌وه ده‌کات که زۆر سه‌خته باس له ئه‌ڵته‌رناتیڤ بکرێت له‌م بارودۆخه سیاسیه‌ی عێراقدا ، وه‌ک ده‌ڵێت بۆ نمونه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی تر ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.