دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه خۆی كرد به‌نێو یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا له شاری نیس، به‌وهۆیه‌وه 84 كه‌س كوژران و دۆخی ته‌ندروستیی 18 كه‌سی دیكه‌ش له مه‌ترسیداریه. دواتر هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه و دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش، چه‌ندین پارچه چه‌ك و بۆمبی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، هێرشبه‌ره‌كه هاوڵاتییه‌كی به ڕه‌گه‌ز تونسییه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه، پێشتریش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه فه‌رمانی گرتنی هه‌بوه. له‌كاردانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌شدا، فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، وێڕای ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناوبرد، بڕیاریشدا باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه درێژ بكاته‌وه.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕەسمی بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی پێنج شەنبە ٢٣ی پووشپەڕی شاری نیس لە فەڕانسەی وەئەستۆ گرتووە.
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه تیروریستیانه له فه‌رانسه چ مانیه‌کی هه‌یه؟ ئایا ئه‌مه به مانای لاواز بوونی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه؟ ئه‌مه کاردانه‌وه‌ی له په‌راوێز خستنی مۆسڵمانه‌کان له‌م وڵاته‌یه یان هۆکاری نادیاری تری هه‌یه؟
ئه‌م کرده‌وه تروریستیانه چه‌ند پێوه‌ندی هه‌یه به ناوه‌رۆکی ئایینی ئێسلامه‌وه؟ ئه‌گه‌ر هه‌بوونی ناوه‌رۆکێک له کتێب و سونه‌تی ئێسلامیدا شه‌رعیه‌ت ده‌دات به کرده‌وه‌ی توندئاژویی، بۆچی ناوه‌رۆکه هاوشێوه‌کان له ئایینه‌کانی تری ئاسمانی‌دا ئێستا کاردانه‌وه‌ی وای لێ ناکه‌وێته‌وه؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وته‌ی هلو واشنگتن بو تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان مامۆستا په‌رویز ره‌حیم، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر و کاکه جه‌مال نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ڕۆژی کورد له فه‌رانسه ده‌که‌ین.