Accessibility links

فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمیتەی چاودێری ئاگربەستی سوریا دەکات


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی پشـتیوانی لە پـرۆسەی ئاشتی سوریا دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە کاژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ لە جنێڤ کۆدبنەوە، ئەمەش لەسەر داوای فەڕەنسا کە دەڵێت کۆمەڵێـک پـێشـێلکاری لە ئاگربەستەکەی سوریا کراون.

جان مارک ئیرولت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ گوتی" زانیاریمان پـێگەیشتووە کە هێرش کراونەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا."

پاشان گوتی فەڕەنسا داوای کردووە کۆمیتەی ڕاسپـێردراو بە چاودێریکردنی ئاگربەستەکە بەبێ دواکەوتن کۆببێتەوە.

هاوکات عەمید ئەسعەد ئەلزوعبی سەرۆکی شاندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ دانوسـتاندنەکان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی (العربية الحدث) ی گوت "ئاگربەستەکە بەر لەوەی دەسـتپـێبکات هەرەسی هێناوە."

ئاماژەی بۆ بەردەوامی هێرشە ئاسمانیـیەکانی حکومەتی سوریا و ڕووسیای کرد بۆ سەر شوێنەکانی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕەو و گوتی جارێـکی دیکە ڕژێمی ئەسەد دەسـتیکردووەتەوە بە بەکارهێنانی ماددەی کلۆر لە بۆمبەکانیدا. گوتیشی ئێستا ئۆپـۆزسیۆن باس لە پـێشێـلکردنی ئاگربەستەتەکە ناکەن، بەڵکو لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئاگربەستەکە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریاش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە پـێشێلکردنی ئاگربەستەکە تاوانباردەکەن و دەڵێن دەیان گولـلە خومپارەیان هەڵداوە بۆ شوێنەکانی لەشکری سوریا، بەڵام چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG