کاربه‌دسه‌تانی پۆلیس له هه‌رێمی باشوری خۆرئاوای فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی پـیاوێکی چه‌کدار ده‌ستڕێژی له خۆێندنگه‌یه‌کی تایبه‌تی جوله‌که له شاری تۆلۆس کردووه ، له ئاکامدا 4 گیانیان له ده‌ستداوه که سیانیان منداڵن.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێن سه‌رباری ئه‌و کوژراوانه‌ی نێو خوێندنگه‌ی ناسراو به ئۆزار هاتۆرا هاوکات یه‌ک که‌سیش به سه‌ختی برینداربووه.
له نێو کوژراوه‌کاندا مامۆستایه‌کی خۆێندنگه‌که و دوو کوڕی هه‌یه که یه‌کێـکیان ته‌مه‌نی 3 سـاڵ بووه و ئه‌وی دیکه‌یان 6 ساڵ. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی خوێندنگه‌که ده‌ڵێن منداڵێـکی دیکه‌ش کوژراوه که ته‌مه‌نی له نێوان 8 هه‌تا 10 ساڵان بووه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه به‌رپرسانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێن که‌سی ئه‌نجامده‌ری کوشتنکاریه‌که به سواری ماتۆڕ سکیلیه‌که‌وه هه‌ڵاتووه.
نیکۆلای سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا به یاوه‌ری وه‌زیری فێرکاری و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی جوله‌که‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و شاری رووداوه‌که که‌وتوونه‌ته ڕێ.
هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێت که له هه‌مان ناوچه‌دا له میانه‌ی دوو ڕووداوی جودای ته‌قه‌کردندا 3 سه‌رباز کوژران و2 ی دیکه برینداربوون.