Accessibility links

کاندیدێـکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا: کۆتایی بە ڕێکەوتنەکانی لە خزمەتی قەتەر دەهێنم ئەگەر ببمە سەرۆک


کاندیدێـکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت ئەگەر بێت و بە سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا، ئەوا ڕێکەوتنەکانی لە خزمەتی بەرژەوەندیـیەکانی وڵاتی قەتەرن لە فەڕەنسا هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئیمانۆئێل ماکرۆن کاندیدی ناوەڕاست بۆ سەرۆکایەتی شەوی یەکشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنیBFMTV ڕاگەیاند و گوتی لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی داواکاری زۆریشی لە قەتەر و سعودیـیە دەبێت.

هەروەها گوتی هەندێک جار کۆمەک و یارمەتی گروپە تێرۆرستیەکان لە لایەن کەسانەوەیە نەک ڕژێمەکان. گوتیشی داوا لە ڕژێمەکان دەکات زامنی بکەن ئەو کۆمەک و یارمەتیانە ڕادەگرن.

باسی لەوەش کرد لە ڕابردوو زۆر چاوپۆشی کراوە، بە تایبەتی لە سەردەمی سەرۆکی پـێشوو نیکۆلای سارکۆزی لە نێوان ساڵانی 2007 و 2012 .

جێی ئاماژەیە دوو هەفتە بەر لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، ڕاوەرگرتنە گشـتیـیەکان نیشانی دەدەن ماکرۆنی تەمەن 39 ساڵ و مارین لوپـێن کاندیدی ڕاستڕەو توندڕەو لە ئەنجامەکاندا لە پـێشەوەن و یەکسانن.

XS
SM
MD
LG