Accessibility links

کاندیدێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕەنگە دادگایی بکرێت

  • VOA News

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانی لە مارین لوپـێن ڕێبەری ڕاستڕەوی توندڕەوی فەڕەنسا، ئەمەش لەسەر داوای دەزگای دادوەری فەڕەنسا، پاش ئەوەی خانم مارین لوپێن لەسەر تویتەرەکەی چەند وێنەیەکی کوشتن‌وبڕینی داعشی بڵاوکردەوە.

مارین لوپـێن کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کاندیدکردووە، بە لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانی، دەکرێت بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی توندوتیژی دادگایی بکرێت کە سزاکەی دەگاتە 3 سـاڵ زیندانی و 75 هەزار یورۆ.

جێی ئاماژەیە خانم مارین لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو 3 وێنەی داعشی لە ڕێگەی تویتەرەکەی بڵاوکردەوە و لە ژێریان نووسیبووی ئەمەیە داعش. لە یەکێک لە وێنەکان 3 کەس جلوبەرگی ڕەنگ پــرتەقاڵیان لەبەر کردوون و بە تانک کردوویانن بەژێرەوە، لە وێنەی دووەم کەسێـک لە نێو قەفەسێکدا سووتێنراوە، لە وێنەی سێـیەم کەسێک سەربڕاوە و سەری خراوەتە سەر لاشەکەی.

XS
SM
MD
LG