گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیپێکرد و ئه‌م ده‌نگدانه‌ش هه‌نگاوه‌کان بۆ ڕیفۆرمکردن له وڵاته‌که دیار ده‌کات هاوکاتی ئه‌م سه‌روه‌ختی سه‌رۆکایه‌تیه‌ی فرانسوا هۆلاند له پارتی سۆشیالیست.
ڕا وه‌رگرتنه گشتیه‌کانیش وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن پارته چه‌پڕه‌وه‌کان ده‌شێت به جیاوازیه‌کی که‌م زۆرترایه‌تی ئه‌نجومه‌نه نیشتیمانیه 577 کورسیه‌که‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ست بێنن، واته خانه‌ی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا. به‌ڵام ئاشکرا نییه ئایا سۆشیالیسته‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیان ده‌توانن زۆرینه‌ی ڕه‌ها له‌م گه‌ڕه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ست بێنن یان نا له به‌رامبه‌ر کاندیده‌کانی پارتی کۆنه‌پارێزی نێکۆلاس سارکۆزی، سه‌رۆکی پێشوی فه‌ڕه‌نسا.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ماوه‌یه‌کی که‌م له پاش داخستنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بڵاوبکرێنه‌وه و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتووش 17 ئه‌م مانگه گه‌ڕی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرێت.