Accessibility links

کاربەدەستێـکی فەڕەنسا: ئەمەریکا و فەڕەنسا پـێکەوە ئامادەکاری بۆ شەڕی موسڵ دەکەن

  • VOA News

گوتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی و ئەمەریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێـکی هاوبەش لە دژی داعش لە شاری موسڵی باکوری عێراق.

ستیفان لێ فۆل ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ڕادیۆی فەڕنسا ئینفۆی ڕاگەیاند ژان لو دوغیان وەزیری بەرگری لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکایە و لەوێ لەگەڵ ئەمەریکایـیەکان سەرقاڵی دانانی پـلانی هێرشێـکی هاوبەشن بۆ سەر داعش لە شاری موسڵ.

جێی ئاماژەیە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری زیاتر لە 40 وڵاتی بەشدار لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕۆژی پـێنجشەممە لە واشنتنی پایتەخت کۆدەبنەوە بۆ تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی داعش.

XS
SM
MD
LG