دادگایه‌کی فه‌ره‌نسـا بڕیاری ئازادکردنی پـیاوێـکی ئێرانی داوه که زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌و وڵاته ده‌رباز ده‌کرد ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسـا بڕیاری ده‌رکردنی له وڵات دابوو.
سێشه‌ممه پارێزه‌رێـکی عه‌لی وه‌کیلی ڕاد گوتی ئه‌و به که‌فاله‌ت ئازاد ده‌کرێت و دواتر بۆ تاران به‌ڕێ ده‌کرێته‌وه.
له سـاڵی 1994 وه‌کیلی ڕاد تاوانکار ناسرا و له‌و ده‌م تا ئێسـتا زیندانی کرابوو به تاوانی کوشـتنی شاپـور به‌ختیار به چه‌قۆ له ماڵی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی پاریس.
شاپـور به‌ختیار دوا سه‌ره‌ک وه‌زیر له سه‌رده‌می شـای ئێران بوو.
به‌پـێی یاسای فه‌ره‌نسا سـاڵی داهاتوو بوو که وه‌کیلی ڕاد ده‌یتوانی داوای ئازادکرانی کردبایه بڕیاری ده‌رکردنی وه‌کیلی ڕاد دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه هات که ژنێـکی فه‌ره‌نسه‌وی که یاریده‌ده‌ری مامۆسـتا بوو له تاران گه‌ڕایه‌وه پاریس له پاش 10 مانگ زیندانی کێشان له ئێرانێ به تاوانی سیخوڕی.