Accessibility links

بێرنار کازنۆف دەبێتە سەرۆک وەزیری فەڕەنسا


سەرۆکی فەڕەنسا بێرنار کازنۆف وەزیری ناوخۆی لە پـۆستی سەرۆک وەزیر دامەزراند، ئەمەش پاش ئەوەی مانۆێل فاڵس دەستبەرداری پـۆستەکە بوو تاوەکو ببێتە کاندیدی پارتی سۆشیالست بۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو.

فڕانسوا ئۆلاند ئەمڕۆ سێشەممە ئەم بڕیاری دا پاش ئەوەی دەست لە کارکێشانەوەی فاڵسی پەسەندکرد.

ئۆلاند داوای لە کازنۆف کرد حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت و کارەکانی وڵاتەکە بەڕێوەبەرێت هەتا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوو کە لە مانگی پـێنجی ساڵی 2017 بەڕێوەدەچێت.

بێرنار کازنۆفی تەمەن 53 ساڵ سەرپەرشتی دەزگا ئاسایشیـیەکانی وڵاتەکەی دەکرد لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە فەڕەنسا ڕوویان دا و بوونە مایەی کوژرانی زیاتر لە 230 کەس.

ڕۆژی دووشەممە مانۆێل فاڵس ڕایگەیاند دەستبەرداری پـۆستی سەرۆک وەزیری دەبێت هەتا بتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی پارتی سۆشیالست کاندید بکات کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو سازدەکرێت.

XS
SM
MD
LG