Accessibility links

لێدانی دەرزی ئەنفلۆنزا لە خانمانی دوو گیان کۆرپەکانیان لەو نەخۆشیە دەپارێزێت


لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت لە سەروبەندی دووگیانیدا ئەو خانمانەی دەزی ئەنفلۆنزا لە خۆیان دەدەن ، پێدەچێت ئاستی مەترسی منداڵە لەدایکبووەکە بۆ ماوەی شەش مانگ لە توشبون بە ئەنفلۆنزا کەمبکاتەوە.

لێکۆلەرەوان لە زانکۆی پزیشکی " یوتا " لە گۆڤاری پزیشکی منداڵاندا ئاماژە بەوەدەکەن کە گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی داکانیان لە دەمی دووگیانیاندا ڤاکسینی ئەنفلۆنزەیان لە خۆیان داوە، شیانی توشبوونی ئەو منداڵانەی لە دایک دەبن بە ئەنفلۆنزا، بە ڕێژەی لە سەدا 70 کەمترە ، هەروەها کەوتنیان لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە ئەنفۆلنزا بە رێژەی لەسەدا 80 کەمدەکاتەوە.

"جولی شەکیب" پزیشکی منداڵان و سەرۆکی توێژینەوەکە دەڵێت ؛ لە بەر ئەوەی ناتوانرێت لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ژیانی کۆرپە لەدایک بووەکە دەرزی ئەنفلۆنزای لێبدرێت، هەربۆیە ئەو منداڵانە لەو ماوەیەدا بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی ئەنفلۆنزا پشت بە کە سانی دیکە دەبەستن ، واتا دایکانیان کە لە ماوەی دووگیانیاندا دەرزی ئەنفلۆزەیان لە خۆیان دابوو. هەر بۆیە کاتێک ئەو دایکە دووگیانانە ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزا لە خۆیان دەدەن ، ئاشکرا کە سوودی بۆ منداڵەکانیان کە لە ئایندەدا دەیان بێت، هەیە.

لێکۆلەرانی توێژینەوە پزیشکییەکە دەڵێن ئەو دەرئەنجامەی لە توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوتوە گرنگە لەبەرئەوەی خانمانی دوو گیان و منداڵانی کۆرپە لە نێو ئەوانەدان کە لە بەرمەترسی زۆری مردندان بەم نە خۆشیە، واتا بە ئەنفلۆنزا.

XS
SM
MD
LG